مان گرتنی کۆمەڵیک لە چالاکانی مەدەنیی یارسان بۆ پشتیوانی لە خەیروڵڵا حەق‌جوویان، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان

خوڕاگری: یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕ، سیاوەش حەیاتی، سەید ئەمین عەباسی، داریووش حەیدەری، شارۆخ سائێمیان، پەیام ڕەزایی و نۆشاد تاهیری لە چالاکانی مەدەنیی یارسان، بۆ پشتیوانی کردن لە خەیروڵڵا حەق‌جوویان، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان، مانیان لە خواردن گرتووە.
ئەو چالاکانەی یارسان ڕایانگەیاندووە کە بۆ هاوسۆزی لەگەڵ خەیروڵڵا حەق‌جوویان، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر، لەگەڵ ناوبراو مان لە خواردن دەگرن.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، خەیروڵڵا حەق‌جوویان، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا هەر هامان ڕۆژمانی لە خواردن گرتووە.

ناوبراو دوای بانگهێشت کرانی بۆ داد ئەستینی شاری سەحنەی کرمانشان بە تۆمەتی “بێڕێزی بە بەرپرسان و پیرۆزییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران” ڕەوانەیبەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان کرا.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners