دەست بە سەر کرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز

‌ خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کران.
ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ئەرمیا ڕەنجبەری، هیوا ئەمینی و وریا ئەمینی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کران.
ئەرمیا ڕەنجبەری، هیوا ئەمینی، وریا ئەمینی و عەلی قادری ١٥ی گەلاوێژیی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و پاش یەک مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کران.
دانیشتنی دادگای ئەو سێ کەسە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی بەڕێوەچوو و بە پێی بڕیاری دادگای شۆڕشی سەقز، ئەرمیا ڕەنجبەری و هیوا ئەمینی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان هەر کام سزای ١٠ مانگ بەندکران و وریا ئەمینی بە هەمان تۆمەت سزای ٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
سزای ئەو سێ هاووڵاتییە لە دادگای پێداچوونەوە هەر کام بۆ ٤ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners