دەستبەسەر کردنەوەی لوقمان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو،لە شاری شنۆ

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پێشتریش زیندانی کرابوو، بۆ جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ۳۱ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ، لوقمان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی پێشوویان دەستبەسەر کردووە.
تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ لوقمان عەزیزی ، لەبەردەست نییە.
لوقمان عەزیزی، ساڵی١٣٩٦ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگای شۆڕشی شنۆ، سزای شازدە ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.کە ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا کەم کرایەوە بۆ پێنج ساڵ بەندکران و هەشت ساڵیش بەندکرانی هەڵپەسێراو. ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners