حەسەن فەرەجی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حەسەن فەرەجی” تەمەن ٤٤ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی “لەنجاوا” سەر بە مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا ڕۆژی دادگای کردنەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەتییەکان لە گوندی “لەنجاوا” هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی حەسەن فەرەجی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەییەک لە لایەن دادگا دەسبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابۆوە .

هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners