‌ زیندانی سیاسی شێرکۆ ئاگووشی بە پێبەندی ئەلەکترۆنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری: شێرکۆ ئاگووشی بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕبوونی نزیکی ٢ساڵ بەسەر سزای بەندکرانەکەی بە پێبەندی ئەلەکترۆنی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردانی١٤٠٠ی هەتاوی شێرکۆ ئاگووشی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕاندنی نزیکەی ٢ ساڵ بەسەر سزای بەندکرانی بە پێبەندی ئەلەکترۆنی ئازاد کرا.

شێرکۆ ئاگووشی ڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانانی١٣٩٨ی هەتاوی، پاش ئەوەی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە برینداردەکرێ ،دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا لەشاری ورمێ دەکریت.

ناوبراو زستانی سالی ڕابردوو لە لایەن دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندام بوون لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners