‌ ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر و لە ماڵی خۆیی دەسبەسەریان کردووە. هەروەها لە کاتی دەسبەسەر کردنی ناوبراو بێڕێزییەکی زۆر بە خۆیی و بنەمالەکەی کراوە.

دوای دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەپشکندرێ،کۆمەڵێک کەل وپەلی شەخسی وەک مۆبایل و لەپ تاب لە گەل خۆیان دەبەن.
شایانی باسە کە سەرڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵە ئارام فەتحی لە چارەنووسی کورەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی هەوالێک لەبەر دەست دا نییە.
ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners