هەواڵنێرانی بێسنوور: ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی ئێرانیی لە بەر دەم هەڕەشەی هێزەکانی ڕێژیمدان

ڕیکخراوەی هەواڵنێرانی بێسنوور، بانگکردن و هەرەشەکردن لە ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی ئێرانی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆمارییدا، مەحکووم کرد.
ڕۆژی هەینی ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕیکخراوەی هەواڵنێرانی بێسنوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە هەڕەشەکردن و گوشار بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێران، نەبوونی زانیاری دروست و سانسۆرکردنی سەپێنراو بە سەر ڕایگەناندنەکان، داخستنی ماڵپەڕەکان و هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا و دەستو پێوەندییەکانی ڕێژیمەوە، ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی وەک هەمیشە ناڕوون دەبێ و بە شێوەی دێموکراتیک بەڕیوە ناچێ.
تا ئێستا ٤٢ بابەت هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسان و بانگکردنیان لەلایەن ناوەندەکانی سەر بە ڕێژیمەوە تۆمار کراوە کە لەگەڵ نزیک بوونەوە لە ٢٨ی جۆزەردان ئەو گوشارانە بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی ئێرانیی لە دەرەوە و نێوخۆی وڵات زیاتر بووە.
ڕێکخراوەی هەواڵنێرانی بێسنوور لە درێژەی بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بەوەش کرد کە لە شێوەی هەڵبژاردنی بەربژێران لەلایەن شۆرای نیگابانەوە هیچ هیوایەک بە هەڵبژاردنی ١٤٠٠ نییە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیم، فتوای داوە و دەڵێ هەر کەس بچێتە سەر سەندووقەکانی دەنگدان و دەنگی سپی بدات دەبێتە هۆی لاواز بوونی نیزامی ئیسلامی و حەرامە و ئەو کەسانەی دەنگ نادەن موسڵمان نین.
بە پێی هەڵسەنگاندنی هەواڵنێرانی بێسنوور، ئێران لە بواری ئازادیی رۆژنامەوانیی و ڕادەربڕیندا لە نێوان ١٨٠ وڵاتی جیهان لە پلەی ١٧٤دایە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners