‌ سالار چاوشی دوای تەواو بوونی سزای بەندکرانەکەی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی،بەندکراوی سیاسی كورد ”سالار چاوشی”كوڕی عەبدوڵا خەڵکی ”حاجی لەك” سەر بە ناوچەی بۆکان دوای تەواوبوونی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد بوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان ساڵی١٣٩٩ “سالار چاوەشی”، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرابوو.

سالار چاوشی پێشتر لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی بۆکان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

حوکمی ٢ ساڵ بەندكرانی ئەو هاووڵاتییە، لە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بۆ ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە و ئەو حوکمە پاش پشتڕاستکردنەوە لە مانگی سەرماوەز لە دادگای پێداچوونەوە بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..