خراپی دۆخی ژیانی پەنابەرێکی سیاسی لە وڵاتی تورکیە،کە پێویستی بە پشتگیری و هاوکاری ڕێکخراوەکانی داکۆکی کار لە مافی مرۆڤە

‌ خۆراگری: فەتاح پوور ئەحمەد مامۆستای زمانی ئینگلیسی لە شاری شنۆ یەکێک لە زیندانیانی سیاسی پێشوی کورد و یەکێک لە دەسبەسەر کراوانی رەشبگیریەکەی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی کە بە هۆی بوونی مەترسی گیانی لە سەر ناوبراو مەجبوور بە بەجیهێشتنی وڵاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوە و ئێستا لە وڵاتی تورکیە لە دۆخێکی نالەبار دا ژیان بەسەر دەبات.

فەتاح پوور ئەحمەد کە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و دوای شەڕی قەرەسەقەل لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەری ١٣٩٥ لە شاری شنۆ دەسبەسەر دەکرێت،دوای سێ مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەکانی سەر بە ئیتلاعات بە بارمتەی ٢٠٠ ملیون تمەنی ئازاد دەبێت. ناوبراو دوای ئەوەی مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی وڵات بەجێدەهێڵێت و دوای ماوەیەک بە شێوەیەکی غیابی لە لایەن دادگای شۆرشی شنۆ ٢٢ساڵ بەندکرانی بە سەر دا دەسەپێنرێت، کە ئەو حووکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ١٧ساڵ و ٦مانگ کەم کرایەوە، فەتاح پوور ئەحمەد ئێستا لە وڵاتی تورکیە پەنابەرە و پێویستی بە هاوکاری مادی و مەعنەوی هەموو لایەک بە تایبەتی ڕێکخراوەکانی داکۆکی کار لە مافی مرۆڤ هەیە. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners