هاووڵاتییەکی كورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەلی بەزازی”، کوڕی ئیسماعیل و خەڵکی گوندی “زێوە” سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە بە هۆكارێكی نادیار دەسبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، پاش دەستبەسەر كرانی ئەو هاووڵاتییە بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کردووە.

ئەو هاووڵاتییە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” و “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” بێبەری کراوە

وێڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..