خۆڕاگری:چالاکێکی کرێکاری دیکە لە مەراسیمی ڕۆژی جیهانی کرێکار، لە شەهرەک سەنعەتیی ژمارە دووی شاری سنە دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕ ، جۆشکارێکی بۆری گاز بە ناوی “هوشەنگ کەریمی” کە لە مەراسیمی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەشدار بوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ، لە شەهرەک سەنعەتیی ژمارە دووی سنە دەسبەسەر کرا.
تا بڵاو كردنەوەی ئەو هەواڵە،هیچ زانیارییەك لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم کرێکارە لە دەستدا نییە.
هەر لەم پەیوەندییەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چالاکێکی کرێکاری لە شەهرەک سەنعەتی ژمارەی دووی سنە بە ناوی “شەیس ئەمانی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هۆكارێكی نادیار دەسبەسەر کرا.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..