‌ ئەشکەنجەی بەندکراوانی سیاسیی ژن لە ئێران

ڕۆژنامەی گاردییەن لە زمان بەشێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ، باس لە خرابتر بوونی دۆخی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، زۆربوونی گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی و هەروەها ئەشکەنجەی دەروونی بۆ سەر زیندانیانی سیاسیی ژن لەو وڵاتە دەکا.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕۆژی هەینی ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتیکدا لە زمانی بەشێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران نووسی:” ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران، لە دۆخی سەخت و ئەشکەنجەی دەروونی و گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەکانی شارەکانی دوور لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان بەرەوڕوون و ئەو گوشارە بۆ سەر ئەو ژنانە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ، و ئەوەشی زیاد کرد کە لە شەش مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی چالاک لە بواری سیاسی و مافی مرۆڤەوە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بەبێ هیچ هۆکارێک لە زیندانی “ئێڤین” لە تاران بۆ بەندیخانەکانی دەرەوەی تاران گواستراونەتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بەشێک لەو ژنانە لەگەڵ بەندکراونێک هاوبەندن کە بە تاوانی قەتڵ دەسبەسەر کراون و ئەوەش دەبێتە پێشێلکردنی یاسایی مافی مرۆڤ لە ئێران و دژی پێوەرەکانی نێونەتەوەییە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بەشێک لەو ژنانەی لە بەندیخانەکانی ئێراندان لەلایەن لێکۆلەرەکانیانەوە دەکەونە بەر دەسدرێژی سێکسی، و لە سەرەکی‌ترین مافەکانیان بێ‌بەشن.
شیوا مەحبوبی، وتەبێژی کۆمیتەی پشتیوانی کردن لە ئازادیی زیندانیانی سیاسی لەو بارەوە وتی:” کە ئەو کردەوانە لەلایەن کار بە دەستان و بەرپرسانی بەندیخانەکان ڕێگایەکە بۆ سەپاندنی ئەشکەنجەی دەروونی بۆ سەر بەندکراونی سیاسیی ژن لە ئێران”.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..