دەسبەسەر كرانی دوو برا لە شنۆ

رۆژی چوارشەمە ١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی،دوو برا بە ناوەکانی ” نوورەدین حوسێنی” و “سەلاح حوسێنی” خەڵكی ئاوایی ئاڵیاوێی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کران

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کراون.

تا کاتی ئامادە كردنی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەك لە مەڕ شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاوڵاتییە لە بەردەست نییە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..