خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بانەمەڕ،هاوڵاتییەكی كورد بە ناوی ”ئیبڕاهیم حوسێنی”باوكی دوو لاوی دەسبەسەر پاش بانگهێشت كران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر كرا
ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردنی دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی “نورەدین و سەلاح حوسێنی” دەسبەسەر کراوە.
جێگای باسە،رۆژی چوارشەمە ١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی،دوو برا بە ناوەکانی ” نوورەدین حوسێنی” و “سەلاح حوسێنی” خەڵكی ئاوایی ئاڵیاوێی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کران كە دوواتر نورەدین ئازاد كراوە
ئەو هاوڵاتییانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کران.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..