ئازاد بوونی شەش بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

‌خۆڕاگری: شەش بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کورد دوای ڕاگەیاندنی لێبوردن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کران.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی ٦ زیندانی سیاسی و مەزهەبی کورد بە ناوەکانی مستەفا سەبزی، ئەکەبەر ڕەشیدی، ڕزگار یوسف ولی، ڕەحیم حەسەن مەحاڵی، ئەسلان شیری و فەرشاد تەمرزاده دوای ڕاگەیاندنی لێبوردن لە لایەن دەزگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران.

مستەفا سەبزی ،خەڵکی ماکۆ، جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ دەسبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ڕەحیم حەسەن مەحاڵی ،خەڵکی پیرانشار، ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان” سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەکبەر ڕەشیدی:،خەڵکی سەڵماس کە خاون پێداویستی تایبەتە، ڕۆژی سێشممە ١٨ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامەتی لە گرووپە جیهادییەکان سزای ١٥ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای ٥ ساڵ بەندنکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

فەرشاد تەمرزادە و ئەسلان شیری خەڵکی ورمێ ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٧لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییەکان سزای ١٠ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

ڕزگار یوسف ولی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییە کان سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا بوو.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners