سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتی ئازاد کران

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە ١٤٠٠، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئارام نیک‌پێی”، “سەیوان پەرتۆ” و “جەماڵ گرامی”، خەڵکی گوندی “نێ”ی سەربە مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا كۆتایی قۆناغەكانی دادگای كردن لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کران.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوە، “جەماڵ گرامی”، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی محەممەد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ، دەسبەسەر کرا.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، “ئارام نیک‌پێی”، تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی حەسەن، پاش بانگهێشکردنی بۆ ئیدارەی ئەمنییەكانی مەریوان دەسبەسەر کرا و هەر لە هەمان ڕۆژدا، “سەیوان پەرتۆ”، کوڕی زۆراب، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو سێ هاووڵاتییە،بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، دەستبەسەر كرابوون.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..