دۆسیەی زارا محەممەدی ڕەوانەی دیوانی باڵای وڵات كرا

خۆڕاگری: دۆسیەی زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ــ کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، بۆ پێداچوونەوە ڕەوانەی دیوانی باڵای وڵات کراوە.

“زارا محەممەدی”، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی جۆزەردانی ٩٨، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و هەتا ١٠ی جۆزەردانی هەمان ساڵ بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزرابوو

زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، بە تۆمەتی “دانانی دەستە و گرووپ دژ بە نیزام بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی” لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، ۱۰ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

دوایین دادگاییکردنی “زارا محەممەدی” ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٨، لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “سەعیدی” بەڕێوە چوو و كە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ١٣٩٩، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانییەکەی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرابوو.

ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ٩٨، “زارا محەممەدی”، مامۆستای زمانی کورد و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..