دوو هاووڵاتی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پاییزی ١٣٩٨ سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی پاییزی ساڵی ١٣٩٨ لە کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بە پێی زانیاریەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی جەلال نامداری خەڵکی کرماشان و سەعید خالیدی خەڵکی پاوە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کرماشانەوە دادگایی کراون و سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە پێی ئەو حوکمە، جەلال نامداری بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لەڕێگای هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ ساڵ و بە تۆمەتی بەشداری و هاندانی خەڵک لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە کە زۆرترین سزا واتە پێنج ساڵ بەندکران جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها، سەعید خالیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٤ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی حکوومەت سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە سزای ٤ ساڵ بەندکرانەکەی جێبەجێ دەکرێت.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners