خۆڕاگری: ڕۆژی دوو شەممە ٢٣ی خاكەلێوە،زیندانییەكی سیاسی كورد بە ناوی ”عومەر فەقێپوور”خەڵكی بۆكان پاش ٢١ ساڵ بەندكران لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد كرا
عومەر فەقێ پوور هاو كات لەگەڵ خالید فەرەیدوونی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكانی دژبەری ڕێژیم” لە ڕێکەوتی ١٠ خەرمانانی ١٣٧٩ی هەتاوی لە یەکێک لە ئاواییەكانی ناوچەی پیرانشار کەوتنە کەمینی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە و دەستبەسەر کران.
ئەم دوو هاوڵاتییە كوردە پاش دەستبەسەر كردنیان لە گرتنەگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و مەهاباد سەرەڕای ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی و لە ماوەی ٢١ ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانەکانی پیرانشار، مەهاباد، ڕەجایی شاری کەرەج وورمێ ڕاگیراون.
ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە سەرئەنجام بە فشاری دەزگا ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامی لە پاییزی هەمان ساڵ دا، لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان، بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو. ئەم بڕیارە چەند ساڵ دواتر و لە ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ١٣٨٤ی هەتاوی، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەوەی پارێزگای ورمێ ئەو سزایە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.
ئەو دوو بەندكراوە سیاسییە، پاش كەم كرانەوەی سزاکەیان بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی، لە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٨٦لەسەر بڕیاری دەزگا ئەمنییەکان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج. لە پاش ١٠ ساڵ بەندکران لەو بەندیخانەیە و لە دۆخێکی نامرۆڤانەدا، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٦، لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی محەمەدی نەزەری، گوازرانەوە بۆ بەندیخانەیورمێ.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..