‌ سەلمان ئەفرا و ئارام نیک پێی گواسترانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەریوان


خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە سەلمان ئەفرا و ئارام نیک پێی دوو لە هاووڵاتیانی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان دوای کۆتای هاتنی لێپرسینەوە لە دەسبەسەرگەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە، بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان گوازرانەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە ئەحزابی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ئارام نیک پێی ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەسبەسەر کرا.لە ناوەڕاستی مانگی خاکەلێوە بە بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بوو کە هەر ئەو ڕۆژە دوای چەند کاتژمێرەک دەسبەسەر کرایەوە. هەروەها سەلمان ئەفرا ڕۆژی ٣ی خاکەلێوە دەسبەسەر کرا، ناوبراو پێشتریش دەسبەسەر و حوکمی بەندکرانی بە سەر دا سەپا بوو، کە لە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی١٣٩٩ی هەتاوی ئازاد کرابوو.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners