بەڕێزان لەبەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
سەرەتا بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەكیەتیی لاوان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە هەموو لاوان، کچان و کوڕانی خوێن گەرمی یەکەتییەکەتان دەکەین ..
کە چاو بەمێژووی ڕێکخڕاوەکەتان دادەخشێنین دەردەکەوێ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندە ڕوڵ و کاریگەری لە پێگەیاندنی کوڕان و کچانی نیشتمانەکەمان لە ڕێزی بزووتنەوەی ماف خوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هەبووە. جێ پەنجەی یەکێتی لاوان لە ئامادە کردنی دەیان کادر و ڕێبەری لاو لە ڕیزی حیزبە شۆرشگێرەکاندا دیار و بەرچاوە، یەکێتی لاوان بەردەوام هانی لاوانی داوە کە بوێرانە بەرامبەر بە زووڵم داگیرکاری دووژمنانی گەلەکەمان دەنگهەڵبڕن و بۆ بەدەست هێنانی ماف ئازادیەکانیان خەبات بکەن. کەم نین ئەم کورو کچە لاوانەی کە هەر ئێستا لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا بە سەر دەبەن و حوکمی قورسیان بە سەر داسەپاوە. یەکێتی لاوان بە باشی ئەرکە نەتەوەی و سنفیەکانی خۆی بەجێ گەیاندووە.لە کۆتای دا دووبارە لە ساڵوەگەری ٧٨ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیتی لاوان هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان لە بەجێگەیاندنی ئەرکە نەتەوەییەکان بە ئاوات دەخوازین.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..