خۆڕاگری: به پێی زانیارییه‌كان بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی كاتی فه‌رزاد سامانی و ساكار عه‌ینی، دوو چالاكی كوردی خه‌ڵكی مه‌هاباد كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له تاران ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، بۆ چوارەمین جار درێژ كراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه ١٤٠٠ی هەتاوی، لقی ٣ی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای گشتی و شۆڕشی مه‌هاباد بڕیاری ده‌سبه‌سه‌رکردنی فه‌رزاد سامانی و ساكار عه‌ینی كه تا ئێستا له یەکێک لە ده‌ستبه‌سه‌رگه‌کانی سپای پاسدارانی لە ورمێ ڕاگیراون بۆ چوارهه‌مین جار درێژی كرده‌وه.” ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners