ئەفشار فەتحی لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا

‌ خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوە، چالاكییەكی مەدەنی كورد بە ناوی”ئەفشار فەتحی”خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە زیندانی ناوەندیی سنە بە مەرج ئازاد کرا.

ئەفشاری فەتحی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی١٣٩٧ی هەتاوی دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر و پاش دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە دواجار مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەفشار فەتحی لە دادگای پێداچوونەوە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان“ بێبەری کرا و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

دواجار ئەو چالاكە مەدەنییە ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری١٣٩٩ی هەتاوی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ناساند.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..