خۆڕاگری: ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی خاكەلێوە،دوو هاوڵاتی كورد بە ناوەكانی ”زاهیر پەس وپیش (جۆڵا)خەڵكی ئاوایی ”چیانە”ی سەر بە پیرانشار و ”ئەحمەد عەبدوڵاپوور” خەڵكی ئاوای قەڵاتەرەش سەر بە پیرانشار پاش كۆتایی هاتنی حوكمی بە سەردا سەپاویان لە گرتووخانەی نەغەدە ئازاد كران
ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی و زاهیر پەس وپیش ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرابوون.
زاهیر پەسوپیش خەڵکی گوندی چیانە شەوی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری١٣٩٩هەتاوی گەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو دواجار ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری کرد لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٧لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كرابوو كە دوواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی قۆناغەکانی دادگایی کرانی، ئازاد کرابوو.
ئەو هاوڵاتییە دواجار ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان” سزای پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دوواتر بۆ ٣ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..