دژایەتیکردن لەگەڵ ئازادی دوو زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی نەغەدە

خۆڕاگری: دوو زیندانیی سیاسی كورد بە ناوەکانی “ڕەحیم ڕەفعەتی”، کوڕی محەممەد و “ڕەحمان تابش”، کوڕی موراد، خەڵكی شاری شنۆ لە گرتووخانەی نەغەدە، وێڕای داواكاری ئازادیان بە پێبەندی ئەلكترۆنی دژایەتی ئازاد بوونیان کرا.‌

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی پووشپەڕی١٣٩٩، بە بێ بەڵگەی یاسایی، بە تۆمەتی “هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوون.

ڕەحیم ڕەفعەت و ڕەحمان تابش لە دادگای پێداچوونەوە ورمێ حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا

ئەو دوو هاوڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممە ١٣٩٩ بۆ جێ بە جێ كردنی حوكمەكەی ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندی نەغەدە كران.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320

فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian

تلگڕام:@xoragre

ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..