دەسبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی لە شاری شنۆ

‌ خۆڕاگری: لە ماوەی سێ ڕۆژی ساڵی تازە و نەورۆز دا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و چالاکییە تایبەتییەکانی سەری ساڵی تازە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکان دەسبەسەر کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی دووشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شنۆ چوار هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی ساڵح حەسەن پوور، عیسا حەسەن پوور، هادی ڕاه ئاوەرد و عەلی حەسەن پوور دەستبەسەر کردووە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕەشەممەهێزە ئەمنییەکان لاوێکیان بە ناوی “هادی خاڵندزاده” دەستبەسەر کردووە.

بە پێی زانیارییەکان ئەو پێنج هاووڵاتییە بە تۆمەتی بە شداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون. تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەست دا نییە.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners