سەپاندنی حوکمی سێ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەر مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور

خۆڕاگری: مامۆستا “ڕەسووڵ حەمزەپوور”، خەڵکی گوندی “خراپە”ی سەر بە پیرانشار،پێش نوێژی گوندی ئەندئێزە سەر بە لاجانی پیرانشار بە تۆمەتی چالاكی دژی نیزام لە لایەن دادگای تایبەت بە ”ڕوحانییەت”ی ورمێ ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری بە سەر دا سەپا.

ئەو مامۆستا ئاینییە ڕۆژی یەكشەممە ١٣ی ڕەزبەری (١٣٩٩) لە سێڕایانی پەسوێ سەر بە پیرانشار بە بێ بوونی هیج بەڵگەییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارە دەستبەسەر كرابوو.ئەو مامۆستا ئاینییە دوای کۆتایی لێپرسینەوەکانی بە بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320 فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian تلگڕام:@xoragre ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..