دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە مەهاباد


خۆڕاگری: مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی ” پێشەوا ڕەحمانی‌فەر” بە تۆمەتی هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد، بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دەزگای قەزایی، مێرمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵییان بە ناوی “پێشەوا ڕەحمانی‌فەر” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
پێشەوا ڕەحمانی‌فەر بە تۆمەتی هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتە و سەڕەڕایی بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ئەم مێرمنداڵە ١٥ ساڵانە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نیە و ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمیش هیچ زانیارییەک بە بنەماڵەکەی نادەن، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیج زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو نییە. ماڵپەری ئەنجوومەن:https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك:‍ https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners..