خۆڕاگری: ئانیسا جەعفەریمێهر، چالاکی فەرهەنگیی کورد، خەڵکی ئیسلام ئابادی غەرب سەر بە شاری کرماشان بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە بانگ کراوە.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە، دەبێئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، لە دادسەرای گشتی و ئینقلاب ئامادە بێت.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز “ئانیسا جەعفەری مێهر” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیر کرابوو.
لەلایەکی دیکەشەوە، داریوش مرادی چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی شاباد وێڕای بانگ کردنی بە مەبەستی کۆتای دادگای کردنەکەی دەبێ ڕۆژی پێنج شەممە ئامادەی دانیشتنی دادگا بێت.
ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ داریوش مرادی بریتین لە”ئەندام بوون لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی و هەوڵ دان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی”. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251