سەپاندنی سزای یەك ساڵ زیندابی بە سەر هاوڵاتییەكی کورد

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵكی شاری مەهاباد بە ناوی “تاهیر حوسێن‌زادە”، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی محەمەد،لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی “شێخلوو”،بە یەک ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانیی مەحکووم کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

تاهیر حوسێن زاده دواجار ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان لەلایەن لقی دووی دادگای شؤڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام” سزای یەک ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ناوبراو ئێستا لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندییورمێ ڕاگیراوە و سزای بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251