ئازاد بوونی دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ

‌ خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، سابیر کەمانی، کامران کەمانی،دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ئەنبێ” سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، مانگی خەرمانانی ٩٨، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا بوون کە دواتر ئەو حوکمە بە ، بۆ ٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندان کەم کرابووەوە.

حوکمی بەندکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، ماوەیەک لەمەوبەر، بەپێی گەڵالەی کەمکردنەوەی سزای زیندانیی تەعزیری، بۆ ١ ساڵ و ٩ مانگ کەم کرایەوە.

سابیر کەمانی، کامران کەمانی پاش تێپەڕاندنی ٢١ مانگ لە حوکمەکەیان، بەپێی بەخشنامەیەکی نوێ، زووتر لە کاتی خۆیاندا و پێش لە تەواوکردنی ماوەی حوکمەکەیان لە زیندان ئازاد کراون. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251