خۆڕاگری: “حوسێن حەسەنخانی”، مامۆستای خانەنشین کراو و ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام”، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا. شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییە فەرهەنگییەکان، وێڕای مەحکوومکردنی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە، خوازیاری کۆتاییهێنانی هێزە ئەمنییەتییەکان بە سەرکوبکردنی مامۆستایان بووە.حوسێن حەسەنخانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش دەسبەسەری بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد ڕاگوێزرابوو. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251