‌ ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد پاش ڕاگواستنی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ

خۆڕاگری: هاوولاتییەکی خەڵکی مەهاباد پاش ٢٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی و دوای گواستنەوەی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

“شەپۆل خزری”، خەڵکی مەهاباد، پاش ۲۷ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە و ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە “دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” بێبەرێ کراوە.

شەپۆل خزری، لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی ورمێ لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.
سەرەرای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکەی هێزەکانی ئیتلاعات وڵامێکی ڕوونیان لە هەمبەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتیە کوردە بە بنەماڵەی ناوبراو نەداوەتەوە.
ڕۆژی شەممە ۲۰ی بەفرانبار، شەپۆل خزری، هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “سالار ڕەهەوی،دەریا تاڵبانی، ئەفشین مام‌ئەحمەدی و سیروان نووری”، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد، دەسبەسەر کرابوو و بە پێی ئامارەکان تا ئێستا ١١٥ کەس لە کوردستان لە ماوەی نیزیک بە یەک مانگی ڕابردوو دا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زۆربەیان زانیارییەکی ئەوتۆ لە بەر دەستدا نییە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251