‌هاووڵاتیکی خەڵکی سنە سەزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا


خۆڕاگری: لە رۆژانی رابردوودا هاووڵاتیکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی« شەھرام ئەمجەدیان» سزای٣ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

شەھرام ئەمجەدیان پێشتر لە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ێیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر دەکرێت و پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێت.

شایانی باسە کە: ناوبراو بە تۆمەتی پرۆپاگاندا دژ بە کۆماری ئێسلامی و بڵاو کردنەوەی نووسراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە سزای٣ساڵ بەندکرانی بەسەردا دەسەپێندرێت و ئەم سزایەی بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو راگەیەندراوە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251