دەسبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە گوندی “سلێن” سەر بە سەوڵاوا


خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەلمان ئەدوایی”، کوڕی “محەممەد” و خەڵکی گوندی “سلێن” لە ناوچەی هەورامانی سەر بە سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی “سەلمان ئەدوایی” بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئەکرەم ئەدوایی”، تەمەن ٣١ ساڵ و “سیامەک ئەدوایی”، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “سلێن” سەر بە “سەوڵاوا”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا، هێرشیان کردبووە سەر گوندی “سلێن” و بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513