زیندانییەکی سیاسیی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بوو

خۆڕاگری: ڕۆژی یەک شەممە ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتیکی خەڵکی ئاوایی زێوە سەربە پیرانشار بە ناوی محەممەد مەحموودی هەتا کاتی دادگایی کردنی بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتیی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دوای نیزیک بە ٣ مانگ لێپرسینەوە بە تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی”لە گرتنگەی ئیتلاعات راگیرابوو.

محەممەد مەحموودی ڕۆژی ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و دوای چەند ڕۆژ ڕاگرتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە. https://t.me/xoragre http://www.xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513