‌ دوو چالاکی مەدەنی کورد دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەیان بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرانەوە.

خۆڕاگری :دوو برا بە ناوەکانی سامان غەزاڵی و سالار غەزاڵی چالاکانی مەدەنی خەڵکی مەهاباد بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرانەوە.

شایانی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسڵامی ئیرانەوە دەستبەسەر کرابوون و بۆ لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە ورمێ گوازرابونەوە.

بە پێی هەواڵەکان “سامان غەزاڵی”بە مەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی بە بەردەوامی دەسەت بە سەر بوونی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو.

“سامان” خوێندکاری تێرمی کۆتایی کارناسی باڵای کۆمەڵناسی زانکۆی بروجێرد و”ساڵاریش”دەرچویی کارناسی باڵایی کیمیای زانکۆیی ڕازی کرماشانە.

ئەو دوو برایە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکومەت دەست بەسەر و رەوانەی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوون ،لەو ماوەیە دا لە مافی پێوەندی و چاوپێکەوتن بێ بەش بوون . https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513