بەند کراوێکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد بوو

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەز، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی گەرگولی خوارێ سەربە پیرانشار بەناوی شۆرش عەبدوڵڵازادە دوای ١٨ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی تا کاتی دادگایی کردنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

  • ئەوڵاتییە کوردە، ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا بوو.

تۆمەتی ‌‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو لە ٢٥ی خەزەلوەر وێڕای ٥ کەسی دیکە لە ئاوایی گەرگول و شیناوێ دەستبەسەر کرابوون و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات گوازرابوونەوە.کە ئەوانیش هەر یەکێکیان بە بارمتەی یەک ملیارد تمەنی تا کاتی دادگای کردنیان ئازاد کراون. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513