دەستبەسەرکردنی لاوێکی سنەیی لە لایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە


خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ” نزاز” سەر بە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لاوێکیان بە ناوی” سادق فەتحی” خەڵکی گوندی نزاز سەر بە شاری سنەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سادق فەتحی بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو دیار نتییە.
شایانی باسە کە دوای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە و سەرباری بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە.