پشتیوان ئەفسەر بە دانانی بارمتە ئیزنی مەرەخەسی پێدرا.

خؤڕاگری: شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی هاووڵاتیکی خەڵکی ئاوایی نێی سەر بەشاری مەریوان بە ناو ی”پشتیوان ئەفسەر” کوڕی مارف بە دانانی بارمتە ئیزنی مەرەخەسی پێدرا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان ،پشتیوان ئەفسەر یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی گوندی نێی مەریوانە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، ئەو هاووڵاتییە کوردە بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری سنە کرابوو دواتر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا.

“پشتیوان ئەفسەر”، مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی سنە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت” بە ٩ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم و ئەو حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بۆ پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرابووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی،لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا، دەسبەسەر و ڕۆژی شەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٨، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513