هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە.

خۆڕاگری : ۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩هەتاوی، بنە ماڵەی وەلی قەڵوەزی ڕایگەیاند کە، وەلی قەڵوەزی لە کاتێ گەرانەوە بۆ ماڵەکەی خۆی لە شاری سنە، لەگەڵ گرووپێک لە مەئموورانی ئیتلاعاتی بەرەوڕوو دەبێتەوە کە سەرقاڵی شکاندنی دەرگای ماڵەکەی دان. ئیتلاعاتییەکان بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەک باوکمیان دەسبەسەر کردووە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ڕاگوازتبوو”

ئەو هاونیشتمانییە نەخۆشیی تەنگە نەفەسیی هەیە و ئیزنیان پێ نەداوە تەنانەت دەرمانەکانیشی دەگەڵ خۆی بەریت.

زاگرۆس کوڕی کاک وەلی ڕایگەیاندووە کە، باوکم هیچ جۆرە چالاکییەکی سیاسی و مەدەنی نەکردووە و هۆکاری گرتنەکەی بۆ ئێمە ڕوون نییە و لە ڕەوشی تەندرووستی و لێپرسینەوە نیگەرانین.

جێگای ئاماژەیە، شەیدا ڕەحیمی چالاکی مەدەنی و هاوژینی وەلی قەڵوەزی لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٩٥ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و دوای ١٨ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو و دواتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی ٦ ساڵ حوکمی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو لەبەر گوشاری زۆری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بەناچار کوردستانی بەجێ هێشتوو و وێڕای سێ مناڵی ئێستا لە وڵاتێکی ئورووپایی دەژین. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513