چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە نزیکەی سێ حەوتوو بەر لەئێستا دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

 

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندەکانی گەرگوول و شیناوێی پیرانشار بە ناوەکانی شۆڕش عەبدوڵڵانیژاد تەمەن ٣٣ ساڵ، نەجمە سوخەنوەر تەمەن ٣٠ ساڵ، سەلاح ئاجی تەمەن ٥٠ ساڵ و عەلی جۆڵا دوای نزیەکی سێ حەوتوو دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی دادگای کردنیان ئازاد کران.

ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شیناوێ کە لەگەڵ ئەم چوار کەسە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی سەرماوەز ١٣٩٩ ئازاد کراوە.

ئەو پێنج هاووڵاتییە شەوی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر ١٣٩٩لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار سەر بە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کرابوون.

بە پێی هەواڵەکان، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەست بەسەر کراون.