خۆڕاگری: هەر وەک لە ڕۆژانی ڕابردوو دا ڕامانگەیاندبوو کەڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، سپای پاسداران ڕایانگەیاند کە، قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، سێ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای “ورمێ”یان دەسبەسەر کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکان گەیشتووە ئە سێ کەسە بە ناوەکانی، کامیل جەباروەند، شوکر جەباروەند، کە بران ،کەسی سێهەم بەناوی ئەنوەر ناسناوی نەزانراوە، خەڵکی گوندی لۆرزنی ناوجەی مەرگەوەری ورمێ ن. کە
سپای پاسداران بەبێ ئاشکرا کردنی هیچ بەڵگەیەک ئیددیعا دەکا کە ئەو سێ کەسە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بوونە وهەوڵی ئەوەیان هەبووە کە عەمەلیاتێکی نیزامی بەڕیوەبەرن. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513