فەرمان حەیدەرزادە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا دوای دەست بەسەر کرانی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و ڕاگرتنی بۆ ماوەی یەک مانگ ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەوالدەریەکان ، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ “فەرمان حەیدەرنژاد”، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی دیوزناوی سەر بە شاری سەواڵاوای پارێزگای سنە، پاش مانگێک دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەدا ڕاگیراوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیداری بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ هەتاوی فەرمان حیدەرزادە پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا دەستبەسەر کرابوو.

شایانی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.