شەش هاونیشتمانی لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی خۆڕاگری: شەوی یەک شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، شەش کەس بەناوەکانی نەجمەدین سوخەنوەر، شۆرش عەبدوڵڵانژاد، سەلاح ئاجی و ڕەحمان ئاجی خەڵکی ئاوایی گەرگولی سەرێ هەروەها دوو کەسی دیکەی خەڵکی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار بە ناوەکانی عەلی جۆڵا و سمایل حاجی عەبدوڵڵا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ڕەحمان ئاجی دوای شەووڕۆژێک لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو شەش هاووڵاتییە کورده بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون و ڕەحمان ئاجی ڕۆژی دووشەممە ئازاد کراوە.

ئەو سەرچاویە وتیشی کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شەش کەسەیانبە شێوەیەک دەستبەسەر کردووە کە تەنانەت ئیززنیان نەداوە کە جلی خەوەکەیان بگۆڕن و هەر بەو جلانەوەدەست بەسەریان کردوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە نەزانراوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوو لە چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە.