خۆڕاگری: ئارمین ئەسەدی، مێهدی خاکپوور و سەعید شەگلی، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەن کە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا، لەلایەن ڕێژیمەوە کوژران، تازە ناسنامەکانیان ئاشکرا بووە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی ١٩ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، “مێهدی خاکپوور”، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی “چوارمەحەلە”ـی سەربە ناوچەی عەمارلوو، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی شاری “مەنجیل”ـی سەربە پارێزگای گیلان، کەوتە بەر دەستڕێژی گوللـەی چەکدارانی ڕێژیم و دەسبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هاوکات ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ١٨ی بەفرانباری تاران ئاشکرا کرا، کە ئەویش لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵەی کوردە بە ناوی ئارمین ئەسەدی خەڵکی شاری سەڵماس و نیشتەجێی تاران، بەهۆی بەرکوتنی گولـلەی ساچمەیی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەر پشتی سەر، جگەر و قاچی، گیانی سپاردووە.
هەروەها لە درێژەی کوشتنی خۆپێشاندەراندا، هاووڵاتیی کوردی یارسان بە ناوی سەعید شەگلی، لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری شەهریاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەستدا.

Be the first to comment