سەپاندنی سزای بەندکردنی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی ورمێ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ڕامین خالیدی حەسەن‌ئابادی، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە، سزای ٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕامین خالیدی حەسەن‌ئابادی، هاوڵاتیی خەڵكی شاری ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبرا سەرەتاکانی ئەمساڵدا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ گرتگەیەکی ڕێژیم و لەوێ ماوەی یەک حەفتە بە مەبستی دانپێدانانی زۆرە ملێ ئازار و ئەشکەنجە درا و پاش گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە و دۆسیەکەشی ڕەوانەی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری شةۆ کرا و لە کۆتاییدا سزای ٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.