هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە دوو مانگ پێش دەستەبسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٠(، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”دارا ڕەشیدی“ بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دارا ڕەشیدی ٥٥ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەل حیزبی دیموکرات“ دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا ڕایگەیاند کە، دارا ڕەشید بدوای دەستبەسەر کرانی بۆ دەستبەسەرگەی ”سپای ئەلمەهدی“ ئورمیە گوازراوەتەوە و هەتا کاتی گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ئورمیە لەژێر ئەشکەنجە ولێپرسینەوە بووە.