لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن ناوەندەی ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و هاووڵاتییەکی دیکە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی “هادی محەمەدی” و “کاوە ڕەسووڵی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.
لەلایەکی دیکەوە، بەهائەدین عەباس زادە خەڵکی بانە دوای ٤٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.