دەستبەسەر کرانی لانیکەم سێ هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لانیکەم سێ هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربرین بۆ هێرشی تورکیە لەسەر ڕۆژاوی کوردستان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لانیکەم ٣ هاووڵاتییان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە هێرشی تورکیە بۆ سەر رۆژاوای کوردستان، دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی یەکێک لە دەستبەسەرکراوان بە ناوی “هادی خزری” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوو لانیکەم ٤٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر  کراون کە ناسنامەی ٢٦ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.